وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر هه‌واڵی‌ بۆردوومانكردنی‌ باره‌گایه‌كی‌ حه‌شد له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر هه‌واڵی‌ بۆردوومانكردنی‌ باره‌گایه‌كی‌ حه‌شد له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

جار بینراوە: (11)


وهزارهتی پێشمهرگه له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند كه: 

*كهناڵی (یهكی عێراقی – قناه اڵولی العراقیه) ههواڵێكی بڵاوكردووهتهوه، تێیدا ئاماژه بهوه دهدات كه گوایه هێزهكانی پێشمهرگه بارهگای لیوای (50)ی حهشدی شهعبی-یان له پارێزگای نهینهوا بۆردومان كردووه.

*ئێمه له وهزارهتی پێشمهرگه، وێڕای ڕهتكردنهوهی تهواوی ئهم ههواڵه، ڕایدهگهیهنین كه سهرلهبهری ههواڵهكه دووره له ڕاستییهوه.

* هێزهكانی پێشمهرگه لهم بارودۆخهدا هاوشان لهگهڵ هێزه ئهمنییهكانی تری عێراق، ئهركی پاراستنی ئاسایشی عێراق و ههرێمی كوردستان جێبهجێ دهكهن.

* هێزهكانی پێشمهرگه به هیچ شێوهیهك بهشداریی هیچ ئۆپهراسیۆنێكی لهو جۆرهیان نهكردووه.

*وهزارهتی پێشمهرگه به مافی یاسایی خۆی دهزانێت سكاڵا لهسهر كهناڵی (یهكی عێراقی) تۆمار بكات، لهسهر بڵاوكردنهوهی ئهم ههواڵه، كه ههوڵی نانهوهی فیتنه و تێكدانی ئاشتیی كۆمهڵایهتی و سیاسی دهدات له نێوان پێكهاتهكانی عێراقدا.

بابەتى تر

👤
Live: 54 Today: 1,648 📊 Click Here