وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان راگه‌یاند

  
 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: “به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی ئه‌یلولی 2025 له خولی (89)ی كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچۆلان له‌كاتی مه‌شقی چه‌كی كاریگه‌ر كه به‌شێك بووه له پڕۆگرامی خوێندنی خولی (89)، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه”.
وه‌زاره‌ت ده‌ڵێت: “له ئه‌نجامدا (3) خوێندكار بریندار ده‌بن و خوێندكارێكیش گیانی له‌ده‌ست دا كه سه‌رجه‌میان سه‌ر به سوپا و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بوون”.
راشیگه‌یاند كه “به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و كۆلێژی سه‌ربازی قه‌لاچۆلان و خانه‌واده و هاوڕێیانیان ده‌كه‌ین، هیوای زوو چاكبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كانی ئه‌م رووداوه نه‌خوازراوه ده‌خوازین”.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د له‌تیف وته‌بێژی هێزه‌كانی 70ی هێزی پێشمه‌رگه به ی راگه‌یاند كه “له كاتی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی ژماره‌یه‌ك خوێندكاری كۆلیژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان، گولـلهیهكی ئاربیجی ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه قوتابییه‌ك گیانی له ده‌ست دا و 3ی دیكه‌ش برینداربوون.
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment