وه‌زاره‌تی كاره‌با: هاوبه‌شان به‌پێی پێویست كاره‌با به‌كار بهێنن تاوه‌كو نه‌بێته‌ بارگرانی له‌سه‌ریان

وه‌زاره‌تی كاره‌با: هاوبه‌شان به‌پێی پێویست كاره‌با به‌كار بهێنن تاوه‌كو نه‌بێته‌ بارگرانی له‌سه‌ریان

جار بینراوە: (1.5K)


وهزارهتی كارهبای ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه نرخی كارهبا ههمان نرخه كه به رێگای یاسایی پهسهندكراوه، دهشڵێت: “هاوبهشان بهپێی پێویست كارهبا بهكار بهێنن تاوهكو نهبێته بارگرانی لهسهریان”.

كهمێك لهمهوبهر وهزارهتی كارهبای ههرێمی كوردستان له روونكردنهوهیهكدا رایگهیاند كه:

*هاوبهشانی كارهبا ئاگادار دهكهینهوه نرخی كارهبا ههمان نرخه كه به ڕێگای یاسایی پهسهندكراوه و له وهقائعی كوردستان بڵاو كراوهتهوه، نرخهكانیش دیاریكراوه بۆ یهك مانگ حساب دهكرێت.

* پێدانی كرێی كارهبا به ڕێگای ئۆنلاین ههنگاوێكی شارستانی و پێشكهوتوو و شهفافه و ئاسانكاریشه بۆ هاووڵاتیان بۆ ئهوهی بتوانن به بێ سهردانیكردنی فهرمانگهكانی كارهبا كرێی كارهباكهیان بدهن. 

*كرێی كارهبا له مانگی یهك بههۆی شهپۆلی سهرما و دابهزینی پلهكانی گهرما زۆرێك له هاوبهشان بڕی كارهبای زیادیان بهكارهێناوه، بۆیه له مانگی یهك كرێی كارهبا زیاتر بۆیان هاتۆتهوه.

*ئهگهر ههر گرفتێكیش بۆ ههر هاوبهشێك دروست بووبێت، ئهوا له فهرمانگهكانی فرۆشتنی كارهبا، تیمی تایبهت  چارهسهری گرفتهكه دهكهن.

*ئومێدهوارین هاوبهشانی كارهبا بهپێی پێویست كارهبا بهكار بهێنن تاوهكو نهبێته بارگرانی لهسهریان.

👤
Live: 73 Today: 2,223 📊 Click Here