وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: زانكۆلاین 48 سه‌عات درێژكرایه‌وه

 –
 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌پێناو پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی بۆ ئه‌وانه‌ی تا ئێستا فۆڕمی (زانكۆلاین) یان پڕنه‌كردۆته‌وه یان ته‌واویان نه‌كردوه، بڕیاردرا ماوه‌ی زانكۆلاین (48) سه‌عاتی دیكه واته تا سه‌عات (12)ی شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی رێكه‌وتی (2025/10/2) بۆ ده‌رچوانی قۆناغی دوانزه‌ی ئاماه‌یی درێژبكرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌ڵێت “له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به ده‌رچوانی ئه‌مساڵ، كه به‌هه‌ر هۆكاربێت نه‌یانتوانیوه فۆرمی زانكۆلاین پڕبكه‌نه‌وه، له ئێستادا ده‌توانن سوودمهندبن له‌م ده‌رفه‌ته و فۆرمی زانكۆلاین ته‌واو بكه‌ن”.
ده‌شڵێت: “ده‌رچوانی خوێندنگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پیشه‌ییه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه ده‌توانن سود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن و له‌و 48 سه‌عاته‌دا فۆرمی زانكۆلاین پڕبكه‌نه‌وه”.
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه “ئه‌مه دواین ده‌رفه‌ته‌و چیتر ماوه‌ی زانكۆلاین درێژناكرێته‌وه، هه‌ر بۆیه داوا له ده‌رچوانی قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌كه‌ین، كه تا ئێستا فۆڕمی زانكۆلاین یان پڕنه‌كردۆته‌وه، پێویسته له‌ماوه‌ی ئه‌و 48 سه‌عاته‌دا په‌له‌بكه‌ن و ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ پڕكردنه‌وه‌و ته‌واوكردنی فۆرمی زانكۆلاین”.
راشیگه‌یاند كه تاوەکو ئێستا (49808) دەرچوی دوانزەی ئامادەیی داواکارییان بۆ زانکۆلاین پێشکەش کردووە.
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment