×

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عێراق ورده‌كاری‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ كۆلیژی‌ سه‌ربازی‌ قه‌ڵاچوالان بڵاوده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عێراق ورده‌كاری‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ كۆلیژی‌ سه‌ربازی‌ قه‌ڵاچوالان بڵاوده‌كاته‌وه‌

جار بینراوە: (4.3K)


ئهمڕۆ سێشهممه 2ی ئهیلولی 2025 وهزارهتی بهرگری عێراق وردهكاری تهقینهوهكهی كۆلیژی سهربازی قهڵاچوالانی بڵاوكردهوه و رایگهیاند كه لێكۆڵینهوه له رووداوهكه دهستپێدهكات.

وهزارهتی بهرگری عێراق له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “له كاتی جێبهجێكردنی یهكێك له چالاكییهكانی تهقهكردن كه له چوارچێوهی مهنههجی مهشق و ڕاهێنانی كۆلێژی سێههمی سهربازی له قهڵاچوالان بڕیاری لێدراوه، بۆ خوێندكارانی خولی (89)، تهقینهوهی ههڵدراوێكی جهنگی روویدا و بههۆیهوه (4) خوێندكاری كۆلێژ برینداربوون”.

بهرگری عێراق دهڵێت: “دهستبهجێ بریندارهكان بۆ چارهسهری پێویست گواسترانهوه بۆ نهخۆشخانه، دوای وهرگرتنی فریاگوزاری پزیشكی سێ كهسیان چاكبوونهوه”.

وتیشی: “خوێندكاری چوارهم بههۆی سهختی برینهكهیهوه گیانی لهدهست داوه و به فڕۆكه دهگوازرێتهوه بۆ بهغدا”.

وهزارهتی بهرگری عێراق راشیگهیاند كه لێكۆڵینهوهیهكی بهپهلهی له رووداوهكه دهستپێكردووه بۆ دیاریكردنی هۆكار و بارودۆخهكهی و گرتنهبهری رێوشوێنی پێویست بۆ دڵنیابوونهوه لهوهی له داهاتوودا رووداوی لهوشێوهیه دووبارهنهبێتهوه و لێپرسینهوه له كهسانی كهمتهرخهم.

كاتێكی پێشتری ئهمڕۆ ئهحمهد لهتیف وتهبێژی هێزهكانی 70ی هێزی پێشمهرگه به ی راگهیاند كه “له كاتی مهشق و راهێنانی سهربازی ژمارهیهك خوێندكاری كۆلیژی سهربازی قهڵاچوالان، گولـلهیهكی ئاربیجی تهقییهوه و بههۆیهوه قوتابییهك گیانی له دهست دا و 3ی دیكهش برینداربوون.

بابەتى تر

👤
Live: 85 Today: 1,536 📊 Click Here