هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد دۆکۆمێنتێک لەسەر مەسعود بارزانی بڵاودەکاتەوە

-
دوای لێدوانی فازڵ میرانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە دژی یەکێتی و سەرۆکی یەکێتی قسەی کرد .
هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد نووسیویەتی، “پاش ئەوەی ڕۆژی 8ی 11، فازیل میرانی لە دیدارێکی تەلەفزیۆنی کوردستان 24 دا، بە ناهەق و بە بێ هیچ پاساوێک هێرشێکی ناشیاوی کردە سەر باوکم، ئیبراهیم ئەحمەد، وەک بەشێک لە وەڵامدانەوەی بۆ بافڵ تالەبانی سەرۆکی یهكێتی، منیش وەڵامم دایەوە کە سیاسەت لە کوردستاندا گەیشتۆتە ئاستێکی وا نزم کە لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا، لە جیاتی ئەوەی حیزبەکان لەسەر بەرنامەکانیان بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان شەڕ بکەن و قسە بەیەک بڵێن، ئەوەتا ئەگەڕێنەوە بۆ زیاتر لە نیوسهده لەمەوبەر و جنێو بە مردووەکانمان دەدەن، خۆ ئهگهر هەر مەجبورن جنێویش بدەن ئەوا با بە یهكتری بدەن”.
دەڵێت، “بەداخەوە، دوێنی دیسانەوە هەمان قسە پەخش کرایەوە لە كهناڵی کوردستان، ئەمجارە بە ترش خوێوە، سەرەڕای ئەو پەیامەی کە بڵاوم کردبووەوە”.
هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەشڵێت، “بەڵێنم داوه هەرگێز لاپەڕە زەردەکانی مێژوی شەڕی براکوژی بڵاو نەکەمەوە، با وەک میللەتێک کە ئارەزووی سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردە، با ئەو انە بۆ نەوەکانی داهاتوو و مێژونووسان بەجێ بهێڵین، بەڵام بەداخەوە لەبەر ئەوەی جەنابت ئەم دەرگایەت دانەخست و ئەمجارەیان لە تەلەفزیونی فەرمیی پارتییەوە ئەو ناڕەواییە کرا بەرامبەر بە باوکم، بە دڵێکی گرانەوە ناچارم منیش بەڵگەیەکی مێژوویی بڵاو بکەمەوە، كه نهك پێش نیو سهده، بهڵكو تهنها چهند رۆژێك پێش رووخانی رژێمی بهعسه.!”.
بەپێی بەڵگەیەکی دەزگای هەواڵگیری عێراق بێت کە هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد بڵاویکردووەتەوە لە رۆژی 21ی ئایاری 2002 سەبارەت بە هاتووچۆی کوردەکان لەرێگەی دەرەوازی ئیبراهیم خەلیلەوە کە تورکیا رێگە بە کوردەکان دەدات هاتووچۆ بکەن لە تورکیاوە و کار ئاسانییان بۆ دەکرێت، بەڵام لەو کاتەدا مەسعود بارزانی لە سوریاوە چووەتە ئەمریکا، چاوەڕێدەکرا لە مەسعود بارزانی وەڵام بداتەوە سەبارەت بە داواکارییەکە و نیازی ئەمریکا لەو دۆخەدا.
هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد وتی، “هەڵمەتی هەڵبژاردن کاتی ئاشتکردنەوەی خەڵکی کوردستان و بەدەستهێنانی متمانەی گەلە، کاتی بەرنامە رێژییە بۆ ئایندەیەکی یەکسانتر و گەشتر، بەهیچ شێوەیەک کاتی گۆڕ هەلتەکاندن نییە، هیوادارم ئەمە دوا جار بێت دڵى یەکتری بڕەنجێنین”.
















Post Comment