هەسەدە: شانەیەکی داعشمان لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزوور دەستگیرکرد

_
هێزەکانی سووریای دیموکرات دەستگیرکردنی شانەیەکی داعشیان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی 10ـی 2025، هێزەکانی سووریای دیموکرات ‘هەسەدە’ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “ئۆپەراسیۆنەکە دوای چاودێریکردنی وردی جموجۆڵی ئەندامانی شانەکە بووە، کە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە”.
ئاماژەی بەوەش داو، “هێزەکانیان گەمارۆی شوێنەکەیان داوە و هەموو ئەندامەکانیان دەستگیر کردووە.”
ڕوونیشی کردەوە، “لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر چەک و چەند بەڵگەنامەیەکدا گیراوە کە ی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بە داعش و تێوەگلانیان لە پلاندانان بۆ هێرشە تیرۆریستییەکان پشتڕاستدەکاتەوە.”















Post Comment