هەرێمی. گەندەڵی

هەرێمی. گەندەڵی

جار بینراوە: (1.7K)

پڕۆژە یاسای بودجە ،لە هەموو وڵاتێک ،لەسەر بنەمایەکی دەستوور ویاسا دا دەمەزرێ و گرنگی وبەهای هەیە بۆ ڕێکخستنی داهات و خەرجی ودابەش کردنی بە سەر(کەرت و پڕۆژەکان ).

یاسای بودجە بوار بە گەندەڵی دارایی ونا شەفافیەت و ناعەدالەتی نادات.

عێراق لەسەردەمی دەسەڵاتی سەدام و بەعس ، وڵاتی جەنگ و گرتن و زیندان و کوشتن و بڕین وبێ سەروشوین کردن و کۆمەڵ کوژیی و ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدو گۆڕی بەکۆمەڵی کورد بوو.

لە دوای گۆڕانکاری 9 / 4 / 2003 عێراق بوو بە وڵاتی نایاسایی بودجە و گەندەڵی دارایی وناشەفافەت و نا دادپەروەری ،بە پلان و بەرنامەو نەخشەو سیناریۆی کۆمپانیاکانی سەر بە دەسەڵات ، چەندان ملوین دۆلاری بانکەکانی عێراق یان دزیووە، بە جۆرێك ئێستا گەندەڵی بووە بەکلتوری عێراق .

لە ٢٠١٤ کلتوری گەندەڵی دارایی و ناشەفافەیت و ناعەدالەتیەی لە حکومەتی عێراقەوە گەیشتوەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان .

لە ٢٠١٤، تا ئێستا ٢٠٢٢، ئەوە ٩ساڵە ، حکومەتی هەرێم بە سیناریۆی جیا جیا ، پەیڕەوی هیچ پێوەرێکی یاسای بودجەی هەرێم ناکات .

ئەرکی و بنەڕەتی حکومەتی کوردستانە ، داهاتی گشتی بە پێ ی یاسا بودجە لە پەرلەمان رێک بخات و بڕیاری لەسەر بدات چۆن حکومەت ، بە پلان و بەرنامەیەکی دادپەرەوەرانە ، داهات ریک بخات ، خەرجی بەسەر کەرت و پرۆژەکان دا دابەش بکات.

حکومەتی هەرێم ی کوردستان بە سیناریۆ ی جیا جیاو و بە بیانو ی ئەوەی گوایە عێراق هێشتا بەشە بودجەی نەناردووە بۆ هەرێم ، ناشەفایەتێکی ،نا یاسایی بودجەی وای دروست کردوە بوەتە هۆی سەرهەڵدانی گەندەڵی دارایی و ناشیفافیەت و ناعەدالەتی .

پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی ئەو نۆ ساڵە دا لە ناو هۆڵی پەرلەمان لە هەولێر ، لە بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی زیاتر ،بەرامبەر بە نا یاسایی بودجە و ناشەفافیەت و ناعەدالەتیە ،هیچ هەڵوێست و رۆڵی وایان نەبووە ،ئەرکی رەوشتی پیشەیی خۆیان ببینن ،

ئەوان نوێنەری خەڵک نەبوون ، چۆن ئەو زەلکاوە گەندەڵیەیان قبوڵ کردوەوە ، زۆربەی ئەندام پەلەمانەکان وەک کادرێکی حیزبی ، ئامێرێکن نوێنەری بەرژەوەندی چەق بەستوی حیزبەکانن ..

کەس نازانێ سەرچاوەو گرێ بەستی نەوتی نیشتمان لە کوێ ؟ ، دوور لە یاسا بودجە وداهاتی خەرجی چی لێ دەکرێت ؟.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، بە عەقڵیکی حیزبی دیاری کراو ، رۆلی سەرۆکی حیزبێک لە سەرووی هەموو کایەکانی حکومەت دەبینێ ،خۆی لە سەرووی پڕۆژە یاسای بودجەوە و خەڵکەوە دەبینێ ، هەموو دەسەڵاتێکی تاک رەوانەی خۆی بەسەر هەرێمدا سەپاندووە .

هەموو وەزارەتەکان وئیدارەی پاریزگاکان و حیزبەکانی لە بازنەیەکی دیاری کراو ، لە ژێر سێبەری بڕیارە حیزبییەکانی دا کۆنترۆڵ کردووە .

هەموو کایەکانی حکومەت و ئۆرگانەکانی حیزب لە بەردەم سەرۆکی حکەومەت دا ،ئامیرن ،بۆ بەرژەوەندی تاکڕەوانەی خۆی هەڵیان دەسوڕێنێت .

لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم زیاتر نە پەرلەمان ، نەوەزیرەکان ، نە حیزبەکان ،هیچ کەس نازانێ گرێ بەستی نەوت لە کوێ یە؟ و دوورلە یاسا، داهات وخەرجی چی لێ دەکرێت؟ .

ئەم سیناریۆو پلان و بەرنامەو نەخشانەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، نەبوونی یاسای بودجە ،واتە خەرج کردنی پارە لە دەرەوەی یاسا، بوەتە هۆی زەلکاوی گەندەڵی و دەسەڵاتی تاک رەوی دیکتاتۆریی، بەمەش ئەم هەرێمەیان کردوەبە نیشتمانی گەندەڵی و دۆزەخ .

بابەتى تر

👤
Live: 61 Today: 1,807 📊 Click Here