×

هەرێم هیچ کارتێکی فشاری بەدەستەوە نەماوە

هەرێم هیچ کارتێکی فشاری بەدەستەوە نەماوە

جار بینراوە: (5.3K)

جەمال غەریب

بۆ بەدبەختی هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێم ناکۆکییەکانی ئەمجارەی نێوان ناوەند و هەرێم کەوتۆتە بەردەم هەڵبژاردنێکی چارەنوسسازەوە بۆ لیست و حیزبەکانی عێراق بۆیە هێندە گیرن و ئامادەنین هیچ جۆرە سازشێک بکەن بۆ هەرێم، چونکە لە دەنگدەرەکانی خۆیان دەترسن.

ناکۆکییەکان دیوێکی تریشیان هەیە بە ڕوونی دیارە بەغدا کار لەسەر قوڵکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و هاوڵاتیان دەکات، بەڵام دیسان لەمەشدا حکومەتی هەرێم بەرپرسە لە درێژەکێشانی قەیرانەکان و بەدەستەوەدانی خاڵی لاواز بەرامبەر بەغدا.

ئەگەر هەرێم بەرپرسە لە بەدەستەوەدانی خاڵی لاواز و بونی دەیان دۆسییەی گەندەڵی و قۆرخکاری بۆ کۆمپانیانی حیزب و بەرپرسەکان و ئامادەنییە تەسلیم ببێت بە خواست و داواکانی بەغدا ئەوەش لەپێناو هاوڵاتیان مووچەخۆراندانییە، وەک لەسەرەوە ئاماژەمپێدا لەبەر قازانج و داهاتی کۆمپانیاکانی خۆیانە، ئەوە بەغداش بەدیوێیتردا بەرپرسە لە برسیکردنی مووچەخۆران و دەستنانە قوڕگی هاوڵاتیان، ئەگەر بەغدا ڕاست دەکات بۆچی لێپرسینەوە و ڕێوشوێنی توند بەرامبەر ئەو کەس و کۆمپانیایانە ناگرێتەبەر و سزای ئەوان نادات؟

درێژە کاشانی قەیرانەکانی نێوان ناوەند و هەرێم بۆ ماوەی دوازدە ساڵ ئەگەر بەڵگەبێت لەسەر شتێک ئەوا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە هەردوولایان حەز و ویستی چارەسەری قەیرانەکانیان نەبووە لەو نێوەندەشدا تەنیا مووچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان باجی ئەو ناکۆکیانەیان داوە.

خولاسەی کەلام ئەمجارە بەغدا بەجدی لەسەر هێڵە و دەیەوێت کۆتایی بە ناکۆکی و قەیرانەکان بهێنێت و هەرێمیش تائێستە خۆی بەدەستەوەنەداوە، بەڵام وادەزانم لەکۆتایدا دەبێت هەرێم تەسلیم ببێت بە داواکانی بەغدا، چونکە وانازانم هەرێم هیچ کارتێکی فشاری بەدەستەوە مابێت

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 1,259 📊 Click Here