هۆکاری کوشتنی گەنجەکەی شەوی رابردووی سلێمانی ئاشکرادەکرێت

هۆکاری کوشتنی گەنجەکەی شەوی رابردووی سلێمانی ئاشکرادەکرێت

جار بینراوە: (15)

-

شەوی رابردوو 15ی ئاداری 2026، لە گەڕەکی شەهیدانی زەرگەرتەی شاری سلێمانی گەنجێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەیلە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە وەریگرتووە، رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە لەنێوان خاڵ و خوشکەزا.

سەرچاوەکە روونیکردەوە، ساڵی پار برای گەنجە کوژراوەکەی شەوی رابردوو خاڵی خۆی کوشتووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرا کراوە، بەڵام ئەمشەو برای کوژاراوەکەی ساڵی رابردوو هەستاوە بە کوشتنی خوشکەزایەکی دیکەی کە برای بکوژەکەی ساڵی رابردووەوە و ئێستا لە زینداندایە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دراوە بە، بکوژی گەنجە کوژراوەکەی شەوی رابردوو دەستگیرکراوە و کارمەندی هێزە ئەمنییەکانە و وەک تۆڵەکردنەوەی کوشتنی براکەی ئەم کارەی ئەنجام داوە.

بابەتى تر

👤
Live: 19 Today: 128 📊 Click Here