هۆشیار زێباری: ئەو رووداوانەی لە سەرەتای ئەمساڵ لە ڤەنزوێلا و یەمەن و ئێران روویانداوە نیشانەی زیادبوونی مەترسییەکانن

هۆشیار زێباری: ئەو رووداوانەی لە سەرەتای ئەمساڵ لە ڤەنزوێلا و یەمەن و ئێران روویانداوە نیشانەی زیادبوونی مەترسییەکانن

جار بینراوە: (1.1K)

-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو رووداوانەی لە سەرەتای ساڵی 2026 لە ڤەنزوێلا، یەمەن و ئێران ڕوویانداوە، نیشانەی زیادبوونی مەترسییەکانن.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، “ئەو رووداوانەی لە سەرەتای ساڵی 2026 لە ڤەنزوێلا، یەمەن و ئێران روویانداوە، نیشانەی زیادبوونی مەترسییەکانن و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا رووداوی گەورەتر رووبدەن”.

ئاماژەی بەوەکرد، “شەڕی سەپاندنی هەژموون لە باشووری یەمەن و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، بەشێکن لەو ئاڵۆزییانەی کە رووبەڕووی جیهان بوونەتەوە”.

لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا هۆشیار زێباری تیشکی خستووەتە سەر رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا دەڵێت، “دەستگیرکردن و رفاندنی سەرۆکی ڤەنزوێلا لە کردەیەکی سەربازیی ئەمریکادا، لەگەڵ پەرەسەندنەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ڕووداوی گەورەتر بەڕێوەن”.

بابەتى تر

👤
Live: 91 Today: 226 📊 Click Here