هه‌ڵۆ قادر له‌شوێنی رێبوار ته‌ها ده‌بێته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق

–
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند كه پارێزگار كه كاندیدی سه‌ركه‌وتووه بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به كۆمسیۆن كردووه، ده‌شڵێت: “”.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك و كاندیدی سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له كورسییه‌كه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه “بڕیاره سبه‌ینێ (هه‌ڵۆ قادر) وه‌ك جێگره‌وه‌ی رێبوار ته‌ها، له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سوێندی یاسایی بخوات و به فه‌رمی ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان”.

















Post Comment