هه‌سه‌ده‌ كۆتاییهاتنی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ دیمه‌شقی‌ راگه‌یاند

هه‌سه‌ده‌ كۆتاییهاتنی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ دیمه‌شقی‌ راگه‌یاند

جار بینراوە: (1.3K)

– 
ناوهندی راگهیاندنی هێزهكانی سوریای دیموكرات “ههسهده” رایگهیاند كه كۆبوونهوهی شانده باڵاكهیان لهگهڵ بهرپرسانی حكومهتی سوریا له دیمهشق كۆتاییهات.

 
ههسهده دهڵێت: “كۆبوونهوهكه له چوارچێوهی ئهو گفتوگۆیانهدا بوو كه پهیوهستن به پرۆسهی یهكخستنی سهربازییهوه”.
 
ناوهندی راگهیاندنی هێزهكانی سوریای دیموكرات ئاماژهشی بهوهدا كه دواتر وردهكاری و ئهنجامهكان رادهگهیهندرێن.
 
ئهمڕۆ یهكشهممه، شاندێكی باڵای ههسهده به سهرۆكایهتیی مهزڵوم عهبدی فهرماندهی گشتی هێزهكانی سوریای دیموكرات گهیشتنه دیمهشق و یهكهم كۆبوونهوهی باڵایان لهگهڵ بهرپرسانی سوریا له ساڵی 2026دا ئهنجام دا.
 
بهگوێرهی راگهیهندراوی سهرلهبهیانیی ههسهده، شاندهكه پێكدێت له مهزڵوم عهبدی، فهرماندهی گشتیی هێزهكانی سوریای دیموكرات، سوزدار دێرك و سیپان حهمۆ، ئهندامانی فهرماندهیی گشتیی ههسهده و زنجیرهیهك كۆبوونهوه لهگهڵ بهرپرسانی حكومهتی ئهو وڵاته ئهنجام دهدهن.

بابەتى تر

👤
Live: 32 Today: 113 📊 Click Here