هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ هاوڵاتیان له‌باره‌ی گرێبه‌ستی ئه‌لكترۆنی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ هاوڵاتیان له‌باره‌ی گرێبه‌ستی ئه‌لكترۆنی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

جار بینراوە: (1.4K)


بهڕێوهبهرایهتی و رایدهگهیهنێت كه گرێبهستی ئهلیكترۆنی تهنها بۆ ماوهی 60 ڕۆژ كاری پێدهكرێت و لهدوای 60 ڕۆژ بۆ ههر ڕۆژێك بڕی 10 ههزار سزای دواكهوتنی بۆ دهكرێت.

بههمهن عهبدوڵا وتهبێژی هاتووچۆی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ وێستگە لهبارهی گرێبهستی ئهلكترۆنی وتی: “گرێبهستی ئهلیكترۆنی له نێوان كڕیار و فرۆشیاردا واژوو دهكرێت و تهنها بۆ ماوهی 60 ڕۆژ كاری پێدهكرێت”.

دهشڵێت: “لهدوای 60 ڕۆژ بۆ ههر ڕۆژێك بڕی 10 ههزار سزای دواكهوتنی بۆ دهكرێت”.

ئاماژهشی بهوهدا كه “ئهگهر بێت و كڕیار و فرۆشیار گرێبهستهكه ههڵوهشێننهوه ئهوا پێویسته پێش 60 رۆژهكه سهردانی بهشی یاسا بكهن له بهڕێوهبهرایهتی هاتووچۆ لهبهرامبهر بڕی 20 ههزار دینار گرێبهستهكه ههڵدهوهشێتهوه”.

جهختیشی لهوه كردهوه كه “ئهم ههڵوهشاندنهوهیه بۆ ژماره كاتی  و بۆ گۆڕانكاری دهبێت له نێوان ناوی كڕیار و فرۆشیاردا و ماوهكهی بۆ درێژ نابێتهوه”.

‎ بههمهن عهبدوڵا راشیگهیاند كه “بهڕێوهبهرایهتی هاتووچۆ داوا له هاوڵاتیان دهكات ئهگهر دڵنیا نهبوون له مامهڵهكهیان گرێبهستی ئهلیكترۆنی نهكهن ئهگهر كردیشیان لهماوهی 60 رۆژدا مامهڵهكهیان ئهنجام بدهن خۆ ئهگهر ویستیان ههڵیوهشێننهوه ئهوا لهبهشی یاسا داواكارییهك لهبهرامبهر بڕی 20 ههزار دینار دهنوسن بۆ ههڵوهشانهوهی گرێبهستهكه”.

بابەتى تر

👤
Live: 180 Today: 606 📊 Click Here