نەوەی نوێ: لەناو دادگای سلێمانی هێزێکی یەکێتی بێڕێزیان بەرامبەر شاسوار عەبدولواحید کرد و ئەشکەنجەیان دا

نەوەی نوێ: لەناو دادگای سلێمانی هێزێکی یەکێتی بێڕێزیان بەرامبەر شاسوار عەبدولواحید کرد و ئەشکەنجەیان دا

جار بینراوە: (905)

_

جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت: “لەناو دادگای سلێمانی هێزێکی یەکێتی بێڕێزیان بەرامبەر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و ئەشکەنجەیان دا.”

لە راگەیەندراوی جوڵانەوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی ئەیلولی 2025، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەبێ ئەوەی پارێزەرەکانی ئاگاداربکرێنەوە، لە کەیسێکی تردا بە کەلەپچەکراوی برایەوە دادگای سلێمانی؛ هەروەها هێزێکی زۆری ئەمنی دەوریان دا؛ هەر ئەمڕۆش دانیشتنی دادگاییکردنەکەی بۆ یەکشەمەی داهاتوو دواخرا.

دەشڵێت، “لە دادگادا هێزێکی یەکێتی بێڕێزیان بەرامبەر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و ئەشکەنجەیان دا.”

نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکردووە، “چەکدارەکان لەکاتێکدا هێرشیان کردەسەر شاسوار عەبدولواحید کە ناوبراو دروشمی بڕوخێی دەوتەوە.”

ئەم دادگاییە نوێیەی سەر شاسوار عەبدولواحید، لەسەر دۆسیەیەکی ساڵی 2019ـیە.

بابەتى تر

👤
Live: 116 Today: 1,994 📊 Click Here