نەوەی نوێ: دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید نەوەی نوێ و سەرۆکەکەی لەناو خەڵک خۆشەویستتر دەکات
.jpg)
-
جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دوای بڕیای دادگای سلێمانی کە بە پێنج مانگ زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێی سزادا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای سلێمانیی بۆ ئێمەو هەموو خەڵکی ئازیزی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانکراو بوو، چونکە تەوقیتی دەستگیرکردنی کاک شاسوارو هەڵکوتانەسەر ماڵەکەی لەنیوەشەودا لەلایەن هێزێکی دامامکدارەوەو نەبوونی هیچ بەڵگەو شایەتێک لە کەیسەکەدا، بە ڕوونی پێیگوتین چ دەرئەنجامێک لە بڕیاری دادگا دەکەوێتەوە”.
ئاماژە بەوەکراوە، “ئێمە وێڕای ئەوەی دوپاتی دەکەینەوە کە درێژەپێدەری هەمان ڕێگاو دیدگای کاک شاسوارین، لەجاران بەگوڕتر دەبین لە دژایەتییکردنی ئەم دەسەڵاتە تاڵانچیی و چەتەیەی پارتی و یەکێتیی و چاوپۆشیی لە هیچ ڕەفتارێکی چەتەگەریان ناکەین. ئەوەش بە بنەماڵەی تاڵەبانیی و بارزانیی دەڵێین کە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید نەوەی نوێ و سەرۆکەکەی لەناو خەڵک خۆشەویستتر دەکات و ئێمە نەک هەر سارد نابینەوە، بەڵکو کارێک دەکەین کاک شاسوار و خەڵکی هەرێمی کوردستان سەریان پێمان بەرز بێت”.
ئەوەش هاتووە، “لەئێستاوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە ١١/١١ی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێ هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە و ئامادەین. هەڵبژاردنێک کە دڵنیاین خەڵک سزای ئەم دەسەڵاتە ناشەرعیی و چەتەیەی پارتیی و یەکێتیی دەدات”.















Post Comment