نەرمین مەعروف: رەنگە ساڵی 2026 عێراق بودجەی نەبێت

_
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، رەنگە ساڵی 2026 عێراق بودجەی نەبێت.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پێشبینییەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە رەنگە ساڵی 2026 عێراق بودجەی نەبێت”.
بە وتەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران، “بەگوێرەی دوایین سەرژمێری پێویستە پشکی هەرێم لە بودجە %14.1 بێت”.
لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت مافی خەڵکی هەرێمی کوردستانە نەک خێر”.















Post Comment