نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ رێككه‌وتنی حكومه‌تی سوریا و (هه‌سه‌ده‌) ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ رێككه‌وتنی حكومه‌تی سوریا و (هه‌سه‌ده‌) ده‌كات

جار بینراوە: (876)


سهرۆكی ههرێمی كوردستان پێشوازی له رێككهوتنی حكومهتی سوریا و هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) دهكات و دهڵێت: “ههنگاوێكی گرنگ و دروسته به ئاراستهی چارهسهری ئاشتییانه و كۆتاییهێنان به ئاڵۆزییهكان”. 

ئهمڕۆ ههینی نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان له پهیامێكدا رایگهیاند:
*پێشوازی و پشتیوانی له ڕێككهوتنی نێوان حكومهتی سوریا و هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) دهكهین بۆ ڕاگرتنی شهڕ، تێكهڵكردنهوهی دامهزراوه سهربازی و كارگێڕییهكان، مسۆگهركردنی مافه مهدهنی و پهروهردهیییهكانی گهلی كورد و گهڕانهوهی ئاوارهكان بۆ سهر زێدی خۆیان.
*ئهم ڕێككهوتنه ههنگاوێكی گرنگ و دروسته به ئاراستهی چارهسهری ئاشتییانه و كۆتاییهێنان به ئاڵۆزییهكان. 

*ئێمه ههمیشه جهختمان لهوه كردووهتهوه كه دیالۆگ، لێكگهیشتن و ڕێگهچارهی سیاسی، تاكه دهرچهن بۆ دۆزینهوهی چارهسهرێكی بهردهوام كه له بهرژهوهندیی ههموو لایهكدا بێت.

*ئهم ڕێككهوتنه زهمینهیهكی بههێز بۆ سهقامگیری، ئاشتیی كۆمهڵایهتی و پێكهوهژیانی ئاشتییانهی نێوان پێكهاتهكان دهكاتهوه. 

*هیوادارین ببێته مایهی بنیاتنانهوهی سووریایهكی یهكگرتوو، پاراستنی مافهكانی گهلی كورد و ههموو پێكهاتهكان له دهستووری داهاتوودا و بهدیهێنانی ئارامی بۆ سووریا و ناوچهكه بهگشتی.

بابەتى تر

👤
Live: 57 Today: 2,215 📊 Click Here