×

نێچیرڤان بارزانی‌ و عه‌مار حه‌كیم جه‌خت له‌ گرنگی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی‌ و عه‌مار حه‌كیم جه‌خت له‌ گرنگی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه‌

جار بینراوە: (1.0K)

– 

سهرۆكی ههرێمی كوردستان و سهرۆكی رهوتی حیكمهی نیشتمانیی عێراق جهخت له گرنگی چارهسهركردنی كێشهكانی نێوان ههولێر و بهغدا دهكهنهوه.

سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه ئهمڕۆ سێشهممه، 7ی تشرینی یهكهمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان پێشوازی له عهممار حهكیم، سهرۆكی رهوتی حیكمهی نیشتمانیی عێراق و شاندێكی یاوهری كرد.
 
له كۆبوونهوهیهكدا، كه له سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان بهڕێوهچوو، “دۆخی گشتیی عێراق و ههرێمی كوردستان، پڕۆسهی سیاسیی وڵات، پهیوهندییهكانی نێوان ههولێر و بهغدا، ههڵبژاردنهكانی داهاتووی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق و، دۆخی ناوچهكه تاوتوێ كران.”
 

بهگوێرهی راگهیهندراوی سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان، ههردوولا جهختیان له گرنگیی چارهسهركردنی كێشهكانی عێراق، بهتایبهت كێشهكانی نێوان ههولێر و بهغدا، كردهوه. 

نێچیرڤان بارزانی و عهمار حهكیم دووپاتیان كردهوه كه “تهبایی و هاوكاریی نێوان لایهنه سیاسییهكان و پێكهاتهكان بۆ رووبهڕووبوونهوهی ئاڵنگارییهكان و پاراستنی ئارامی و سهقامگیریی وڵات زۆر گرنگه”.

بابەتى تر

👤
Live: 49 Today: 1,506 📊 Click Here