نێچیرڤان بارزانی بۆ 25ى نوڤەمبەر: پابەندیی خۆمان بۆ بەرگریكردن لە مافەكانی ژنان دووپات دەكەینەوە

نێچیرڤان بارزانی بۆ 25ى نوڤەمبەر: پابەندیی خۆمان بۆ بەرگریكردن لە مافەكانی ژنان دووپات دەكەینەوە

جار بینراوە: (1.6K)

-

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رۆژی ی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان (25ی نۆڤەمبەر) پاڵپشتی و داكۆكیكردنی خۆی بۆ ئافرەتانی هەرێم دووپات كردەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمدا بڵاویكردەوە، “لە رۆژی ی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا، پابەنديى نەگۆڕمان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە ئازادی و یەکسانی و شکۆی مرۆیی تيايدا سەروەر بێت، دووپات دهكهينهوه و له ههوڵدان و كاركردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی و جیاکاری دژی ئافرەتان، بهردهوام دهبين”.

وتيشى، “بهڕێزهوه یادی هەموو ئەو ئافرهتانه دەکەینەوە کە بەهۆی توندوتیژییەوە گيانيان لەدەست دا و هاوسۆزیی قووڵمان بۆ خێزانەکانیان دەردەبڕین، دڵنهوايى بۆ خێزانهكانيان تەنها بە بەدیهێنانی دادپەروەری و رێگهگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم تاوانانە و بنیاتنانی ژینگەیەکی ئارام دەبێت کە پارێزگاری لە هەموو ژنێك بکات لە هەر پێگە و بارودۆخێکدا بێت”.

سەرۆكی هەرێم دووپاتیشیكردەوە، “پاراستنی مافەکانی ئافرەتان کۆڵەکەیەکی ی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد، دادپەروەر، پێشکەوتوو و ئارامه بۆ هەمووان و بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ژنان پێویستی بە ئیرادەیەکی بەکۆمەڵ و یاسای تۆکمە و جێبەجێكردنيان و هۆشیارییەکی کۆمەڵایەتی هەیە کە رێز لە ئافرەت بگرێت و پشتیوانی لە بەشداریکردنی فراوانی لە ژیانی سیاسی و کارگێڕی و ئابووریدا بکات”.

دەشڵێت، “داهاتووی کوردستان، پەیوەستە بە تواناسازیی ئافرەتان و بەهێزکردنی بەشداریکردنی کارایان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا و بە هەموو هێز و پێداگرییەوە پابەند دهبين بە رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی، بیری توندڕەوی، پاراستنی ماف و ئازادییەکان و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە تیايدا هەموو ئافرەتێک پارێزراو، ئازاد و بەتوانا بێت بۆ بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانی”.

باسی لەوەشكرد، “لهگهڵ ههموو دامهزراوه و لايهنه فهرمييهكان له ههرێمى كوردستان و کۆمەڵگەی مەدەنی و كهسايهتييه ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان بهردهوام دهبين بۆ بەهێزکردنی پاراستنی یاسایی، فراوانکردنی بەرنامەکانی تواناسازیی ئابووری و پەرەپێدانی بەشداریکردنی ئافرەتان لە پێگەکانی بڕیاردان و مسۆگەرکردنی بنیاتنانی ژینگەی کار و کۆمەڵگەیەک کە دوور بێت لە گێچەڵ و توندوتیژی و جیاکاری”.

سەرۆكی هەرێم لە پەیامەكەیدا بۆ ئافرەتانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، “سڵاو له هەموو ئەو ئافرەتانەی خەبات بۆ مافەکانیان دەکەن، هەروەها له چالاکوانان و کارمەندانی بواری بەرگریکردن لە ژنان و هەموو ئەوانەی لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و چەسپاندنی بەهاکانی یەکسانیدا بهشدارن، هەروەها رۆڵی گەنجان، دەزگاکانی راگەیاندن، قوتابخانە و زانکۆکان، لە بڵاوکردنەوەی کولتووری ناتوندوتیژی و رێزگرتن لە بەرامبەر، بەرز دەنرخێنین و با ههموومان پێکەوە بەردەوام بین لە کارکردن لەپێناو کۆمەڵگەیەکى بێ توندوتیژی، بێ ترس و بێ جیاکاریدا”.

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 2,030 📊 Click Here