نێچيرڤان بارزانى بۆ قه‌داسه‌تى پاتريارك مار ئاوا: هەرێمی کوردستان هه‌ميشه‌ پارێزه‌رى ماف و ئازادييه‌كانى هه‌مووان ده‌بێت

نێچيرڤان بارزانى بۆ قه‌داسه‌تى پاتريارك مار ئاوا: هەرێمی کوردستان هه‌ميشه‌ پارێزه‌رى ماف و ئازادييه‌كانى هه‌مووان ده‌بێت

جار بینراوە: (1.6K)

-

پاشنيوهڕۆى ئهمڕۆ دووشهممه 29ی ئەیلوولی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، لەگەڵ قهداسهتى پاتريارك مار ئاوا، پاترياركى كهنيسهى رۆژههڵاتيى ئاشوورى و ژمارهيهك له مهترانهكانى ئهو كهنيسهيه له كوردستان و عێراق و جيهان کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونهوهکەدا دۆخى كهنيسهى رۆژههڵاتيى ئاشوورى و پهيڕەوانى له ههرێمى كوردستان، عێراق و جيهان تاوتوێ كرا، ههروهها تيشكيان خسته سهر ڕەوشى پێكهاته ئايينييهكان، ئازادييهكان و بهتايبهتى ئازاديى ئايينى له ههرێمى كوردستان و عێراق.

قهداسهتى پاتريارك مار ئاوا باسى له كۆنفرانسى یادی 1700 ساڵەی (کۆمەڵەی نیقییە) كرد كه ماوهى سێ ڕۆژى ڕابردوو له ههولێر ئهنجام درا، ههروهها ههر يهكێك له مهترانهكان پوختهيهكى دهربارهى كهنيسهكهيان له وڵاتانى جيهان خسته ڕوو و ستايشى پێكهوهژيان و يهكترقبووڵكردن و ئارامى و سهقامگيريى ههرێمى كوردستانيان كرد.

لاى خۆيهوه نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتى كردهوه كه، ههرێمى كوردستان شانازى به كولتوورى پێكهوهژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبوردهيى لەنێوان پێكهاتهكاندا دهكات و ههميشه پارێزهرى ماف و ئازادييهكانى ههمووان دهبێت.

خستنهڕووى چهندين ديد و سهرنجى جيا دهربارهى ژيان و دۆخى پێكهاتهكان له ههرێمى كوردستان و عێراق، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو.

👤
Live: 190 Today: 908 📊 Click Here