نێجیرڤان بارزانی و هاکان فیدان جەختیان لە بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هەردوولا کردەوە
.jpg)
-
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی تشرینی یەکەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ميانى سه‌ردانه فهرمييهكهيدا بۆ توركيا، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، كۆبووه‌وه.
بەپێی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنيهتيى فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييهوه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پرسى ئاو له‌نێوان توركيا و عێراقدا كرا، له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى داكۆكیى له پێويستيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان عێراق و توركيا كرده‌وه، به شێوه‌يه‌ك، به‌ڕێوه‌بردنى ئاو هه‌موو پێداويستييه‌كانى هه‌ردوولا دابين بكات.
ئاماژە بەوەکراوە، دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.















Post Comment