نوێترین لێدوانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رباره‌ی هاتنی مووچه

–
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هۆكاری نه‌ناردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شتی فه‌رمانبه‌ران به‌هۆی نه‌بوونی نه‌ختینه‌ی پێویست له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراقه‌وه بووه، ده‌شڵێت: “كێشه‌كه قورس نییه و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”.
وتیشی: “دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كاری له پێشینه‌ی حكومه‌ته، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كه 120 ملیار دینار دابین بكه‌ین و بینێرینه به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی رێگر نه‌بێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌فه‌وتێت”.
پێشه‌وا هه‌ورامانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه “حكومه‌تی هه‌رێم زۆر به خێرایی كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی مووچه ده‌كات. ئێمه له ئاماده‌كردنی لیست، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای داواكارییه‌كان و ڕێكخستنی داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی زۆر خێراین، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه و ناكۆكییه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ دروست نه‌بێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نه‌فه‌وتێت”.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگه‌كانی داهاتوو، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم روونیكرده‌وه كه حكومه‌تی فیدراڵ داوای كه‌مێك كاتی كردووه بۆ دابینكردنی نه‌ختینه‌ی پێویست “پێیان ڕاگه‌یاندووین كه‌مێك ده‌رفه‌تمان پێ بده‌ن، كێشه‌كه قورس نییه و به زوویی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”.
پێشه‌وا هه‌ورامانی راشیگه‌یاند كه “ئێمه لیستی مووچه‌ی مانگی ده‌مان ئاماده‌یه و له‌گه‌ڵ هاتنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت، ده‌ستبه‌جێ كار ده‌كه‌ین بۆ ئاماده‌كردنی 120 ملیار دیناره‌كه له داهاتی ناوخۆ بۆ مووچه‌ی مانگی داهاتوو”.















Post Comment