ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی بەریتانیا و فەڕەنسا بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی

سه‌رۆكی فەڕه‌نسا و سه‌رۆك وه‌زیرانی بەریتانیا بۆ رێگریكردن له‌کۆچینایاسایی له كه‌ناڵی ئینگلیزی رێکەوتنێکیان واژۆکرد، سەرۆکی فەڕەنساش دەڵێت، ئەو کۆچبەرانە وەردەگرنەوە کە لە فەرەنساوە بە نایاسایی دەچنە ناو خاکی بەریتانیا.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، بەمەبەستی رێگرتن لە کۆچی کۆچبەران بە بەلەمی بچووک لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فەڕه‌نسا و كییەر ستارمه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی بەریتانیا رێككه‌وتنێكی نوێیان واژۆکرد.
هاوکات لەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ماکرۆن، ستارمه‌ر ئاماژەی بەوەکرد، بۆ رێگری لە کۆچی نایاسایی لەگەڵ فەڕەنسا دەسەڵات و هێز بەکاردەهێنن.
وتیشی، ئەوان پلانێکی نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆچی نایاسایی و کۆتایی هێنان بە بازرگانی بانده تاوانباره‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ن.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، بەریتانیا ریکارەکانی دژی کۆچی نایاسایی توندکردووەتەوە و لە ئێستاشدا لە هەوڵدایە کێشەی کۆچبەرانی نایاسایی لە وڵاتەکەی بەتەواوی چارەسەر بکات.