مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی هەنگاوەکانی جێبەجێبوونی رێككەوتنی نێوان حكومەتی سوریا و هەسەدەیان تاوتوێکرد

مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی هەنگاوەکانی جێبەجێبوونی رێككەوتنی نێوان حكومەتی سوریا و هەسەدەیان تاوتوێکرد

جار بینراوە: (1.3K)

-

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی شوباتی 2026، یەكی تەلەفۆنی لە نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” ئەنجام درا.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لەو یە تەلەفۆنییەدا باس لە دوایین پێشهاتەکای سوریا و هەنگاوەکانی جێبەجێبوونی رێككەوتنی نێوان حكومەتی سوریا و هەسەدە كرا.

هەروەها جەخت لە چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکان لە رێگەی دیالۆگ و بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا كرایەوە.

بابەتى تر

👤
Live: 126 Today: 1,969 📊 Click Here