مەسعود بارزانی و موسەننا سامەڕایی دوا هەنگاوەکانی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێکرد

-
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم دوا هەنگاوەکانی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی شوباتی 2026، مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم کرد و بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کرا.
هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە باسکردن لە دوا هەنگاوەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.















Post Comment