مەسرور بارزانی: هەرێمی کورستان بەردەوام دەبێت لە پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان

مەسرور بارزانی: هەرێمی کورستان بەردەوام دەبێت لە پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان

جار بینراوە: (15)

مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێم بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان.

نووسینگەی راگەیاندنی مەسرور بارزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە 16ى شوباتى 2026 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو (APPG) تایبەت بە داکۆکیکردن لە ئازادی ئایینی بە سەرۆکایەتی جیم شانۆن، ئەندامی پەرلەمان و بەرپرسی گرووپەکە کرد”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە لە دیدارەکەدا، شاندەکە کورتەیەکیان ی گرووپەکەیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو. شاندەکە بە پێزانیێکی زۆرەوە، دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە ەکان و ئازادیی ئاینییان لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.

بەپێی راگەیەندراوەكە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کورستان بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و برەودان بە بنەماکانی ئازادیی بیروباوەڕ و ئازادیی ئایینی و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان.

بابەتى تر

👤
Live: 44 Today: 1,671 📊 Click Here