مەسرور بارزانی: هیوادارم یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر دەرفەتێک بێت بۆ پەرەپێدانی ئاشتی و پێکەوەژیان

_
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد (د.خ)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات.
لە پەیامێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ـی ئەیلوولی 2025، بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی حکوومەت هیوای خواست “ئەم یادە پیرۆزە دەرفەتێک بێت بۆ زیاتر بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرزەکانی مرۆڤایەتی، هەروەها پەرەپێدانی ئاشتی و تەبایی و بەیەکەوەژیان و دادپەروەری.”
مەسرور بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە: “یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر پیرۆز بێت و خودای مەزن کوردستان بپارێزێت.”















Post Comment