مەسرور بارزانی: نابێت رێگە بە بڵاوبوونەوەی پەیامی تووندوتیژی بدرێت

مەسرور بارزانی: نابێت رێگە بە بڵاوبوونەوەی پەیامی تووندوتیژی بدرێت

جار بینراوە: (1.0K)

_

لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی باڵەخانەی پەیمانگەی ئەزهەر لە شاری هەولێر، مەسرور بارزانی رایگەیاند، بۆ ئەوەی بەرەو کوردستانێکی سەقامگیرتر بڕۆین، نابێ رێگە بە بڵاوبوونەوەی پەیامی تووندوتیژی ئایینی بدرێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی 10ـی 2025، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەردی بناخەی باڵەخانەی پەیمانگەی ئەزهەر دانرا و رێز لە دەرچووانی خولی یەکەم و دووەمی پەیمانگەی پێشنوێژ و خوێنانی هەولێر گیرا. 
 
سەرۆک وەزیران لە میانی پێشکەشکردنی ێکدا وتی: ”مامۆستایانی ئایینی رۆڵێکی زۆر گرنگیان لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کورد، پێشخستنی زمان، ئەدەب و رۆشنبیریی کوردیدا گێڕاوە.”

 ئاماژەی بەوە کرد، بەشێکی زۆری سەرکردە و رێبەران، شاعیران و نووسەرانی کورد، کەسایەتیی ئایینیی ئیسلامی بوون کە ‘رۆڵێکی بەرچاویان لە بەرگریکردن لە مافە رەواکانی گەلی کوردستان، پرسە نیشتمانییەکان و گەشەپێدانی هزری میانەڕەوی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینی هەبووە”
 
پەیمانگەی ئەزهەر سەر بە زانکۆی ئیسلامیی ئەزهەرە لە قاهیرە و ساڵی 2008 لە هەولێر دامەزراوە، بەڵام باڵەخانەی نەبووە، مەسرور بارزانی لەو بارەوە رایگەیاند، تاوەکو ئێستا سەدان قوتابیی کورد خوێندنیان لەو زانکۆیە تەواو کردووە و سەلاحەدینی ئەیوبی، سەرکردەی کوردی ئایینیی ئیسلام، رۆڵێکی گرنگی لە پێشخستن و پەرەپێدانیدا هەبووە.
 
هەروەها داوای لە مامۆستایانی ئایینی کرد کە ”بەردەوام بن لە بڵاوکردنەوەی پەیامی میانڕەوی کە پێویستە لە کۆمەڵگەدا زیاتر گرنگی پێبدەین.”
 
جەختیشی لەوە کردەوە، نابێت رێگە بە بڵاوبوونەوەی پەیامی تووندوتیژ، یەکتری قبووڵ نەکردن و دژایەتیکردن بدرێت بۆ ئەوەی بەرەو کوردستانێکی ئارامتر، سەقامگیرتر و ئاوەدانتر بڕۆین. 

بابەتى تر

👤
Live: 32 Today: 1,931 📊 Click Here