مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد

-
ئەمڕۆ هەینی 5ی کانوونی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئیمارات، لە شاری ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو کۆبووەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کرا”.
ئاماژە بەوەکراوە، مەسرور بارزانی، سوپاسی پشتگیری و هاریکاریی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی کرد و خواستی هەرێمی بۆ برەودان بە ی دوو لایەنە دووپات کردەوە. هەروەها دانانی نێردەیەکی ئیماراتی، تایبەت بە کاروباری ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.
هەروەها ئاماژەشی داوە، هەر دوو لا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەهێزترکردنی یەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا.















Post Comment