مەسرور بارزانی: لە ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوولدا جەخت لە یەکگرتوویی و تەبایی هەموو پێکهاتە و چین و توێژەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە

_
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی 64ـەمین ساڵیادی ههڵگیرسانى شۆڕشی ئهیلوول بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی دەڵێت: “ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە، یادی شۆڕشی مهزنى ئهیلوول بە ڕێبەرایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان جەنابی بارزانیی نەمر دەکەینەوە، كە شۆڕشێکی سەرتاسەریی خهڵكی كوردستان بوو به ههموو نهتهوه و ئایین وپێکهاتە جیاوازهكانەوە، لەپێناو بەرگریکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان و وەستانەوە دژی ستەم و داگیرکاری.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەهۆی خۆڕاگری و ئیرادەی بەهێزی خەڵکی کوردستان و یەکگرتوویی گەلی کوردستان لە شۆڕشی ئەیلوولدا، چەندین دەسکەوتی گرنگ بەدیهاتن کە گرنگترینیان ڕێککەوتننامەی 11ـی ئاداری 1970 و ناچارکرنی ڕژێمی عێراق بوو کە دان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.”
مەسرور بارزانی دەشڵێت: لە (64)مین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا، جەخت لە پابەندبوون و بەرزڕاگرتنی بەها گرنگ و بەنرخەکانی شۆڕشی ئەیلوول دەکەینەوە لە یەکگرتوویی و تەبایی هەموو پێکهاتە و چین و توێژەکانی گەلی کوردستان لەپێناو داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتە نیشتمانییەکانمان و پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.”















Post Comment