مەسرور بارزانی: ئەمانە شەهیدی غەدر و خەیانەتن

مەسرور بارزانی: ئەمانە شەهیدی غەدر و خەیانەتن

جار بینراوە: (505)

-

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەنوسیدا سەبارەت بەو شەش پێشمەرگە شەهیدە رایگەیاند “ئەمانە شەهیدی
غەدرو خیانەتن و بەبێ هۆکار ئەم هێرشەی سەر پێشمەرگە ئەنجامدراوە”.

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای بەشداریکردنی
لە پرسەی شەش پێشمەرگە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێیدا سەرەخۆشی خۆی لە
کەسوکاری شەهیدان، و هەموو خەڵکی کرد، هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ
بریندارەکان خواست
.

وتیشی، “بەهۆی خوێنەی ئەو شەهیدانە ئێمە بە سەربەرزی لە
وڵاتەکەماندا دەژین، کوردستانەکەشمان بەهۆی خوێنی شەهیدانمان بە بەهایە، هەر وەکوو
هیچ کات خوێنی شەهیدان بە بەبێ بەها نەچوو ئەمجارەش هەر وا دەبێ”
.

هیواشی خواست ئومێدی شەهیدان بۆ سەربەخۆی و سەرکەوتووی
کوردستان و گەلەکەی بەدی بهێت
.

مەسرور بارزانی جەختیشی کردەوە، بۆ پاراستنی هەرێمی
کوردستان هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات.

بابەتى تر

👤
Live: 69 Today: 2,478 📊 Click Here