مەسرور بارزانی: ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان پارێزراوە

مەسرور بارزانی: ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان پارێزراوە

جار بینراوە: (1.3K)

-

ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئەیلولی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی رێبەری سەلامەتی راگەیەندرا.

لەمیانەی مەراسیمەکەدا مەسرور بارزانی لە ێکدا رایگەیاند، “رێبەری سەلامەتی بەشێکە لە روانگەی کابینەی نۆیەم بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان”.

ئاماژەی بەوەکرد، “لە سایەی شەونخونی و ماندبوونی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەکانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانی تر؛ ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان پارێزراوە و لە بواری بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی تاوان و لە پێناو پاراستنی هاوڵاتییان”.

مەسرور بارزانی وتی، “ئێمە باشترین تەکنەلۆژیامان خستووەتە خزمەت و بەردەستی پۆلیسی کوردستان بۆ ئەوەی زۆر ئاسانتر و خێراتر بتوانن بەدوای تاوانباراندا بگەڕێن و رووبەڕووی یاسایان بکەنەوە”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی کرد و ئاماژەی بەوەدا، “کامێراکانی تیژڕەویی رووداوەکانی هاتووچۆی لە %50 کەمکردووەتەوە”.

وتیشی، “گرنگە هاوڵاتییان هاوکاری حکومەت بن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان”.

بابەتى تر

👤
Live: 142 Today: 1,269 📊 Click Here