میدیای فه‌رمی یه‌كێتی: بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانی پێشووی بافڵ تاڵه‌بانییه

–
میدیای فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه “رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا و بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵه‌كان و سه‌ردانی پێشووی بافڵ تاڵه‌بانییه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIAله زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمی یه‌كێتیی بڵاویكرده‌وه كه “بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مووزی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانی پێشووی بافڵ تاڵه‌بانی-یه بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه، كه‌له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لێكتێگه‌یشتن و ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنێكی ریشه‌ییانه‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی ده‌ڵێت: “هه‌رچه‌نده میكانیزمی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌كه له‌كاتی دیاریكراودا به ته‌واوه‌تی نه‌كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر هه‌وڵ و كۆششه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر كراون”.
ئه‌م هه‌واڵه‌ی میدیای فه‌رمی یه‌كێتی دوای ئه‌وه دێت كه ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 7ـی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی دا.















Post Comment