مه‌چۆ بۆ پاریس تۆ شارێكت داگیركراوه‌

مه‌چۆ بۆ پاریس تۆ شارێكت داگیركراوه‌

جار بینراوە: (1.0K)

محهمهد محێدین عهبدولمهجید

به ناو سهرۆك و رابهر مهسعود بهرزانی پیاوێكی ترسنۆك و لهرزۆك كه خۆی پێ رابهری گهلی كورده له 5/9/2025لهسهر پارهی گهلی بێ مووچه هاته پاریس به پارهی دزراوی میلهت به ناوی كردنهوهی شهقامێكی بچووك به ناوی پێشمهرگهوه له كاتێكدا شاری كهركوكی كوردستانی داگیر كراوه له لایهن میلیشیا چهكداره وهحشیهكانی حهشدی شهعبی كوردی كهركوك له ژێر ههرهشهی چهكدارانی شیعهن و مهسعود بهرزانی له جیاتی ههوڵی رزگاركردنی كهركوك و یارمهتی دانی قوربانیانی دهستی حهشدی شهعبی هاوشێوهی گهمژهكان له پاریس دانیشتووه به دیار گۆرانی و خهریكی نمایشكردنی خۆیهتی .

له كاتێكا كوردانی كهركوك ئاوارهی وڵاتان و مناڵانی كهركوك له رێگای راكردن له حهشدی شهعبی بێ سهرو شوێن بوون و گهنجانی كهركوك له سایهی سیاسهتی بهرزانی و پارتی له رێگای راكردن له حهشدی شهعبی توشی دهست درێژی بوونهتهوه له كاتێكدا حهشدی شهعبی پیاوانی كورد ئهكوژێت و خێزانهكان بێ سهروشوێن ئهكاتهوه بهرزانی به ناو سهرۆك خهریكی قاقای پێكهنینه

بابەتى تر

👤
Live: 92 Today: 1,703 📊 Click Here