×

مه‌سرور بارزانی‌ و سودانی‌: هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ خزمه‌تی هه‌موو عێراقییه‌كاندایه‌

مه‌سرور بارزانی‌ و سودانی‌: هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ خزمه‌تی هه‌موو عێراقییه‌كاندایه‌

جار بینراوە: (1.6K)


ماڵپهڕی حكومهتی ههرێم له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه ئهمڕۆ شهممه 9/27، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پهیوهندییهكی تهلهفۆنی له محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیرانی فیدراڵ پێگهیشت.

له راگهیهندراوهكهدا هاتووه كه “له پهیوهندییهكهدا ههردوولا ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستانیان به دهستكهوتێكی گرنگ ناوبرد كه له خزمهتی ههموو عێراقییهكاندایه”.

ئهوهش خراوهتهڕوو كه سهرۆك وهزیرانی فیدراڵ سوپاسی سهرۆكی حكومهتی كرد بۆ گهیشتن بهم رێككهوتنه گرنگه و سهرۆكی حكومهتیش دهستخۆشی له سهرۆك وهزیرانی فیدراڵ كرد بۆ نههێشتنی ئاستهنگهكانی بهردهم گهیشتن به ڕێككهوتنهكه.

مهسرور بارزانی هیوای خواست ئهم ڕێككهوتنه ببێته ڕێخۆشكهر بۆ دهرچوونی یاسای نهوت و گاز، داواشی كرد “كێشهی مووچه و شایسته داراییهكانی خهڵكی كوردستان، به شێوهیهكی بنهڕهتی چارهسهر ببێت بۆ ئهوهی چیتر خهڵكی كوردستان له دڵهڕاوكێدا نهبن”.
سهرۆكی حكومهتی ههرێم به سهرۆك وهزیرانی فیدراڵی وت كه “نابێت مووچهكانی ئهمساڵیش بفهوتێن”.

ههردوولاش هاوڕابوون لهسهر ئهوهی له بودجهی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی 2026، پێویسته ههرێمی كوردستان بهشه بودجهی خۆی ههبێت.
لای خۆیهوه 
سهرۆك وهزیرانی فیدراڵ جهختی كردهوه كه دهرفهتی ئابووری گرنگ له ئارادان بۆ ئهنجامدانی گهشهپێدانی زیاتر له ههموو عێراق، له بهسڕهوه تا ههرێمی كوردستان.

له تهوهرێكی دیكهی گفتوگۆكاندا، باس له گرنگیی ئهنجامدانی پڕۆژی ڕێگهی گهشهپێدان كرا ، كه بۆ ئهم مهبهسته، بهم زووانه لیژنهیهكی تایبهت له بهغداوه سهردانی ههرێمی كوردستان دهكات بۆ نههێشتنی ههموو ئاستهنگهكان له بهردهم جێبهجێكردنی ئهم پڕۆژه گرنگه كه كاریگهرییهكی گهورهی له سهر گهشهپێدانی ئابووری له ههموو عێراقدا دهبێت.

بابەتى تر

👤
Live: 65 Today: 1,671 📊 Click Here