مه‌زڵوم عه‌بدی: نیگه‌رانین له برینداربوونی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئاسایشی گشتی و سه‌ربازی ئه‌مریكی

–
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” نیگه‌رانی خۆی له برینداربوونی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئاسایشی گشتی سوریا و سه‌ربازانی ئه‌مریكا ده‌ربڕی، ده‌شڵێت: “زیادبوونی ئه‌م هێرشانه پێویستی به ویست و ئیراده‌ی هاوبه‌شه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر”.
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” له پلاتۆڕمی (ئێكس) نووسی: “نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕین بۆ برینداربوونی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی و سه‌ربازانی ئه‌مریكی به‌هۆی ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له بیابانی سوریا له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا”.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ دوو به‌رپرسی سوری به ئاژانسی رۆیتەرزیان راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه كاروانێكی هێزه‌كانی سوریا و ئه‌مریكا له‌كاتی تێپه‌ڕبوونیان له نزیك شاری ته‌دمور له ناوه‌ڕاستی سوریا هێرشی كرایه‌سه‌ر و ته‌قه‌ی لێكرا و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریا و چه‌ند سه‌ربازێكی ئه‌مریكی برینداربوون.















Post Comment