مه‌ سیحییەکان هاوڵاتی ئەم شاخ و گردانەی کوردستانن

مه‌ سیحییەکان هاوڵاتی ئەم شاخ و گردانەی کوردستانن

جار بینراوە: (1.1K)

سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی مه‌سیحی یه‌کانی سلێمانی ,ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1855به‌دواوه.

مه‌سیحییه‌کان له [سنه ،ئه‌رمنستان ، که‌رکوک ، موسڵ، دیانا، شه‌قڵاوه، عینکاوه ، هێران ، نازه‌نین,هه‌رموته،کۆیه ] ه‌وه روویان کردوه‌ته سلێمانی له گه‌ڕه‌کی مه‌سیحییه‌کانی نزیک قه‌زازه‌کان جێگیر بوون.

میسته‌ر هات وتویه‌تی:

-لە ساڵی 1820دا که‌نیسه‌یه‌کی بچوک ، 5 کاروان سه‌را ، 5 مزگه‌وت ،5 حه‌مام له سلێمانی هه‌بووه، ئیبراهیم پاشای بابان له ساڵی1784شاری سلێمانی ته‌واو کرد ، ئه‌و کاتانه سلێمانی 200ماڵ بوو ،30ماڵی جوله‌که‌و 8ماڵی مه‌سیحی بوو.

ئه‌مه‌ش ئهوهدهخەنەروو، که مه‌سیحییه‌کان دوای دروست کردنی شاری سلێمانی به ماوه‌یه‌کی که‌م روویان کردوهتهسلێمانی و له‌وێ ژیاون .

دواتر په‌ره‌یان سهندوهوبوون به 125 ماڵ زیاتر ،ژماره‌یان له[1050- 1100]که‌س بووه،،بە هۆی هه‌لومه‌رجی نائاسایی یه‌وه به‌سێ قۆناغی جیاواز ، روویان کردوه‌ته هه‌نده‌ران :

٠له سه‌ره‌تایی شه‌سته‌کانه‌وه تا کۆتایی حەفتاکان،به هۆی هه‌ل و مه‌رچی نائارامی کوردستان.

٠له ههشتاکانەوە تا کۆتایی هەشتاکان، به هۆی جه‌نگی عێراق – ئێران -ەوە.

له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانیشه‌وه به‌هۆی جه‌نگی که‌نداو وئابڵۆقه‌ی ی

بوو بە هۆی ئەوەی زۆر له مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی و کوردستان، به‌ره‌و هه‌نده‌ران سه‌ریان هه‌ڵگرتووه .

ئێستا نزیکه‌ی 70 خانه‌واده‌ی مه‌سیحی له‌سلێمانی ماوه .

ژماره‌یان له[450-470 ]که‌س ده‌بێ، باری یژێوی ژیانیان زۆر باشه ،سه‌رقاڵی بازرگانی و مه‌ی فرۆشتنن ،هه‌ندێکیشیان فه‌رمانبه‌رن .

خه‌ڵکی سلێمانی رێزێکی تایبه‌تی له مه‌سیحییه‌کان گرتووە ،هاتوو چۆی یه‌کتری یان کردووە، له‌نێوان هه‌ندێ لە خانەوادەی موسڵمان و مەسیحییەکان دا په‌یوه‌ندی هاورێیه‌تی به‌هێزو پته‌و هه‌یه.

له جه‌ژن و بۆنه ئاینییه‌کانی و نیشتمانییەکان دا ، یه‌کتری بهسهردهکردەوه ،هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سیحییه‌کان و که‌سایه‌تیان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.

له کاتی کێشه‌دا هه‌موویان یه‌کده‌گرن و پشتگیری و هاوکاری یه‌کتری ده‌که‌ن.

+قه‌شه په‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی بوو، له سه‌ره‌تادا مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی که‌نیسه‌یان نه‌بوو ،رۆژانی یه‌ک شه‌ممه ، مه‌سیحییه‌کان پێکەوە کۆده‌بونه‌وه‌و نوێژ‌و خواپه‌رستیان ده‌کرد .

له‌ساڵی 1862 بۆ یه‌که‌م جار دوو ژووری گڵیان , له‌خشتی قوڕ دروست کرد‌و سه‌ره‌که‌یان به داری داره‌ڕا گرتوه و کردویانه به [که‌نیسه ی کلدان].

٠ ئیلیای بازرگان به برێک پاره هاوکاری دروست کردونی ئه‌م که‌نیسه‌یه‌ی کردووه .

که‌نیسه‌ی کلدانی سلێمانی له سه‌رده‌می فه‌رمانره‌وایی [پاپا پێوسی دووه‌م] به فه‌رمانی [مه‌تران مار شه‌معون ]ی سنه دروست کراوه ، ئەمەش هاوکات بووه له گه‌ڵ نوسینه‌که‌ی [مه‌وله‌وی ] .[الگریقه المرچیه] که به‌ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی نوسراوه’

+قه‌شه په‌تروس پاپیری که‌ریمی عه‌له‌که بوو ،به‌ره‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی هه‌رموته‌یه ، ماوه‌یه‌کی زۆر خزمه‌تی که‌نیسه‌ی سلێمانی کردووه‌و له 1898 تا 8 / 5 / 1902 ناوی له تۆماری عهمادا هه‌یه .

+قه‌شه په‌ترۆس سبلی له [1951-1954]سه‌قفی که‌نیسه‌ی دروست کردوه به جه‌مالۆن و بهدنگه قایمی کردووه.

+قه‌شه جبرائیل ماری ژووری[زنگ لێدان] ی بۆ بانگهێشت کردنی مه‌سیحی یه‌کان بۆنوێژ کردن دروست کردووه.

+قه‌شه یوسف په‌ری خه‌ڵکی کۆیه بوو ، له [1962-1973]خزمه‌تی که‌نیسه‌ی سلێمانی کردوه ،سێ خانوی بۆ مه‌سیحی یه‌کان به‌رامبه‌ر که‌نیسه‌و دیوه‌خان وباخچه‌ی بۆ که‌نیسه دروست کردووه.

مەسیحییەکانی سلێمانی گۆرستانێک یان، له سه‌ر شێوه‌ی گۆڕستانی ئه‌وروپا له ناو که‌نیسه‌دا دروست کرد، ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی بووه ،ئه‌ندامی لقی 4ی پارتی بووه له شۆڕشی ئهیلوول ، بروانامه‌ی دکتۆرای هه‌یه له به‌شی نه‌خشه‌کێشانی شاره‌کان ، مامۆستا بووە له زانکۆی پاریس .

له1995ه‌وه کراوه به نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له ڤاتیکان له ئیتالیا. له سلێمانی به [ئه‌بونا] ناسرابوو. که‌سایه‌تییه‌کی بەتواناو لێهاتوو بوو .

رۆڵی دیاری هه‌بووه له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی توند‌و تۆڵی نێوان مه‌سیحییه‌کان وموسڵمانه‌کان ، له خۆشی و ناخۆشی دا .بواری نه‌داوه ناخۆشی بکه‌وێته نێوانیانه‌وه، گه‌ر هه‌رکێشه‌یه‌ک رووی دابێت ،بە خێرا یی بە هێمنی چاره‌سه‌ری کردووه.

رۆڵی دیاری هه‌بووه له‌دروست کردنی کورسی که‌نیسه ، توانیویه‌تی گه‌نجه مه‌سیحی یه‌کان له ده‌وری که‌نیسه‌دا کۆبکاته‌وه، له بۆنه ئاینیه‌کان دا ئاهه‌نگی تایبه‌تی یان ده‌گێرا .

به‌تایبه‌تی له یادی جه‌ژنی له دایک بوونی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێ ،ماوه‌یه‌ک حکومەتی عێراق ئه‌و ئازادییه‌ی لێ پێشێل کردن ، مەسیحییەکان به‌بێ ئاهه‌نگ ده‌مانه‌وه ،له دوای راپه‌رینی 1991-وه مه‌سیحی یه‌کانی سلێمانی ئاهه‌نگی جه‌ژنه‌کانیان بە ئازادی ساز دەکەن.

+قه‌شه عه‌ما نۆئێل17 ساڵ زیاتر ، خزمه‌تی که‌نیسه‌ی کردوه‌و خانویه‌کی بۆ که‌نیسه دروست کردوه .

+له‌ساڵی1974 کچه‌کانی خانه‌واده‌ی [فتوحی عه‌بدول ئه‌حمه‌د ]نخی پاره‌ی ئه‌و زهنگهیان دا به قه‌شه عه‌ما نۆئێل که له‌رۆما کڕیبوی ، زه‌نگه‌که له مس دروست کراوه ، تا ئێستاش هه‌ر ماوه له‌که‌نیسه‌ی کلدانی سلێمانی دایه .

+مه‌تران عه‌بدول ئه‌حمه‌د رهبان خه‌ڵکی شه‌قڵاوه بوو ،18 سال خزمه‌تی که‌نیسه‌ی کردوه ،3 جار که‌نیسه‌ی چاک کردوه‌ته‌وه، هۆڵی ئاهه‌نگ گێران و هۆڵی پرسه‌ی دروست کردووە .

له1992 دا چه‌ند ئاسورییه‌ک کاریان کرده‌سه‌ر مه‌تران ناوی [که‌نیسه‌ی کلدانی مه‌سیحی سلێمانی گۆڕی به (که‌نیسه‌ی حه‌زره‌تی مه‌ریه‌می پاکیزه) .

زۆربه‌ی مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی ناوی [که‌نیسه‌ی کلدان]یان پێ شیاوتر بوو،چونکه مێژووی تۆمارکردنی هه‌ر به ناوی کلدان

بابەتى تر

👤
Live: 54 Today: 2,222 📊 Click Here