×

مردنی پێشوەختە هەڕەشە لە ژیانی ملیۆنان کەس دەکات

مردنی پێشوەختە هەڕەشە لە ژیانی ملیۆنان کەس دەکات

جار بینراوە: (5.3K)

نوێترین توێژینەوە کە لە لایەن ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانییەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات چارەنووسی ملیۆنان کەس لە مەترسیدایە بە هۆی مردنی پێشوەختەوە کە هۆکارەکەی خەم و پەژارەیە.

ئەم توێژینەوەیە لە لایەن توێژەرە سویدییەکانەوە ئەنجامدراوە، کە بۆیان دەرکەوتووە بەم دواییانە خەم و پەژارە ڕێژەی مردنی پێشوەختە دەکاتە دوو هێندە لە جیهاندا، بەمەش ژیانی ملیۆنان کەس لە مەترسیدایە.

ئەم توێژینەوەیە بە بەشداریکردنی 1700 کەسی تەمەن 62 ساڵ ئەنجامدراوە کە هەر یەکێکیان کەسێکی نزیکی خێزانەکەی لەدەستداوە، دەرەنجامی توێژینەوەکە ئاشکرای کردووە ئەو کەسانەی هەڵگری خەمێکی زۆر قوڵن لە پاش لەدەستدانی ئازیزێکیان دوو هێندە لە ئەگەری مردنی پێشوەختەدان لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا، بەراورد بە ئەو کەسانەی خەمێکی کەمتریان هەیە.

هەمان توێژینەوە ئاشکرای کردووە کە یەکی ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان خەفەت و پەژارە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشییە دەروونییەکان و تەنانەت خۆکوشتن.

بابەتى تر

👤
Live: 53 Today: 2,517 📊 Click Here