ماوەی مانەوەی قوتابییانی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی ئێران دەخوێنن درێژکرایەوە

ماوەی مانەوەی قوتابییانی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی ئێران دەخوێنن درێژکرایەوە

جار بینراوە: (21)

-

بە بڕیارى د. ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، ماوەى مانەوەى خوێندکاران و قوتابییانى هەرێم کە لە زانکۆکانى ئێران دەخوێنن بۆ 15ی نیسانی 2026، درێژکرایەوە.

ئەمڕۆ هەینی 27ی ئاداری 2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆى بەردەوامی بارودۆخی شەڕ و ناسەقامگیری ناوچەکەو لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، بە بڕیارى د. ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریاردرا بە:

1- درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لە (2026/3/28) تاکو (2026/4/15).

2- لە دوای ئەم بەروارە، وەزارەت جارێکى تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیار و ڕێنمایی گونجاو دەردەکات.

3- ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت و دواتر کێشەى یەکسانکردنى بڕوانامەیان نابێت.

بابەتى تر

👤
Live: 76 Today: 1,816 📊 Click Here