ماوەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید درێژکرایەوە

-
سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی شاسوار عەبدولواحید، بەڵام ئازادنەکراوە و دەستگیرکردنەکەی بۆ 12ی ئەم مانگە درێژکرایەوە.
سێ مانگ پێش هەڵبژاردن و لە شەوی 12ی مانگی هەشتی ساڵی رابردوو شاسوار عەبدولواحید, سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکرا، ئەمڕۆهەفتەیەک بەسەر تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی شاسوار عەبدولواحید تێپەڕیوە، بەڵام ئازادنەکرا و دەستگیرکردنەکەی بۆ 12ی ئەم مانگە درێژکرایەوە.
ماوەی زیندانیکردنی شاسوار عەبدوالواحید بەپێی بڕیاری دادگا پێنج مانگ بووە و لەئێستادا ئەو ماوەی تەواوکردووە.















Post Comment