لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشکرایە سەر پارێزەرێک

لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشکرایە سەر پارێزەرێک

جار بینراوە: (4.6K)

پارێزەرێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆی بڵاویکردەوە، چەند ئۆتۆمبێلێک رێگایان لێگرتووە هێرشیان کردووەتەسەر، دواتر هەڕەشەی کوشتنیشیان لێکردووە.



ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی تەمموزی ٢٠٢٥، شوان مستەف

ا، پارێزەر و لیکۆڵەری دادوەری، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا گرتە یەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا رووخساری برینداربووە و دەڵێت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشی کراوەتەسەر و هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.

لە درێژەی گرتە ڤیدییۆکەدا دەڵێت، ” پێیان وتم جارێکی دیکە قسە بکەیت، دەتکوژین”، بەپێی دوایین زانیارییەکانیش، بەهۆی رەخنەگرتن لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا، ئەم کردەوە دڕندانەیەی بەرامبەر کراوە.

بابەتى تر

👤
Live: 144 Today: 1,595 📊 Click Here