لە پشدەر مامۆستایان ماوەی 15 رۆژ مۆڵەت بە حکومەتی هەرێم دەدەن
.jpg)
- ئەمیر حەسەن
مامۆستایانی ناڕازیی قەزای پشدەر مۆڵەت بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەن و داوای دابەشکردنی مووچەی دوو مانگ دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئەیلولی 2025، یاسین عەبدوڵڵا، مامۆستای ناڕازی لە قەزای پشدەر بەی راگەیاند، “لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پشدەر بە کۆی دەنگ بەڕێوەبەرەکان بایکۆتییان راگەیاندووە تاوەکو 5ی تشرینی یەکەمی 2025، داوا دەکەن مووچەی مانگەکانی (حەوت و هەشت) پێکەوە دابەشدەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئەو وادەی دیاریمان کردووە هەڵوێستی نەبوو، ئەوا ئێمە وەک مامۆستایانای ناڕازی هەڵوێستێکی دیمەکان دەبێت”.
یاسین عەبدوڵڵا وتی، “داوامان لە سەرجەم مامۆستایان لە پارێزگاکان و چین و توێژە جیاوازەکان کردووە پاڵپشتی داواکارییەکانمان بکرێت، بۆ ئەوەی حکومەت شایستە داراییەکانمان پێ بدات و بگەڕێینەوە هۆڵەکانی خوێندن پرۆسەی بایکۆت کۆتایی بێت”.















Post Comment