لە هەولێر شێرێک پەلاماری منداڵێک دەدات و برینداری دەکات

لە هەولێر شێرێک پەلاماری منداڵێک دەدات و برینداری دەکات

جار بینراوە: (1.1K)

- شاهین فواد

منداڵێکی تەمەن 9 ساڵان لە یەکێک لە باخچەکانی ئاژەڵانی سنووری پارێزگای هەولێر شێر پەلاماری دەدات و برینداری دەکات.

راگەیاندنی نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری بڵاویکردەوە، لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رزگاری منداڵێکی تەمەن 9 ساڵان بەناوی (هـ . ک . أ) ژیانی لە مردن ڕزگار کرا و دەستی لە بڕینەوە نەجاتی بوو بە هەوڵ و ماندووبوونی پزیشک و کارمەندانی بەشی فریاکەوتن و نەشتەرگەری فریاکەوتن، کەوا لە یەکێک لە باخچەکانی ئاژەڵانی سنووری پارێزگای هەولێر شێر پەلاماری دابوو”.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێریبێت، رووداوەکە دوێنێ سێشەممە روویداوە و ئەو منداڵە لەگەڵ چەند منداڵێکی دیکە چوونەتە ئەو باخچەیە و منداڵەکە زۆر نزیک بووەتەوە لە شێرەکە و بەوهۆیەشەوە رووداوەکە روویداوە و شێرەکە پەلاماری منداڵەکەی داوە.

نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری دەڵێت، “نەخۆشەکە لە نەخۆشخانە دەرچووە و چووەتەوە ماڵەوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 56 Today: 2,300 📊 Click Here