لە سنووری کفری کوڕ و باوکێکی عەرەب بە دەستڕێژی گولـلە کوژران

_
لە سنووری کفری دەستڕێژی گولـلە لە ماڵێک کرا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە بە ڕەگەز عەرەبن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی ئەیلولی 2025، ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی شۆڕش لەبەردەم ماڵێکدا وەستاوە و دەستڕێژی گولـلەی لە ئەندامای خێزانەکە کردووە.
بە وتەی سەرچاوەکە، لە رووداوەکەدا کوڕێک و باوکێک گیانیان لەدەستدا کە بە رەگەز عەرەبن و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.















Post Comment