“لە ساڵی رابردوو زیاتر لە 3 ملیۆن گەشتیار سەردانی هەولێریان كردووە”

“لە ساڵی رابردوو زیاتر لە 3 ملیۆن گەشتیار سەردانی هەولێریان كردووە”

جار بینراوە: (1.3K)

-

بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری پارێزگاى هەولێر ، ساڵی رابردوو 2025 زیاتر لە 3 ملیۆن گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر شەوی سەری ساڵی تازە 2026 رایگەیاند، ”بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزار، لە 01-01-2025ـوە تاوەکو 01-12-2025، سێ ملیۆن و 400 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە”.

وتيشى، “لە مانگی کۆتایی ساڵیشدا ژمارەی گەشتیاران زیاتر بووە و گرنگیی تەواویان بە کەرتی گەشتیاری داوە و حکومەت هەوڵی داوە کەرتی گەشتیاری بەرەوپێشەوە ببات و کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەرانی کەرتەکەش کراوە”.

ئومێد خۆشناو روونیشیكردەوە، “پێشتر گروپەکانی گەشتیاری تەنیا دەیانتوانی لە رۆژدا بێنە هەولێر، بەڵام ئێستا لە 24 کاتژمێردا ئاسانکاریی تەواویان بۆ دەکرێ و دەتوانن سەردانى هەولێر بکەن”.

بابەتى تر

👤
Live: 92 Today: 1,113 📊 Click Here