لیژنەیەك بۆ چارەسەرکردنی زیانەکانی لافاوەکەی کەرکوک راگەیەندرا

لیژنەیەك بۆ چارەسەرکردنی زیانەکانی لافاوەکەی کەرکوک راگەیەندرا

جار بینراوە: (1.4K)

-

جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکووک پێکهێنانی لیژنەیەکی بۆ چارەسەرکردنی زیانەکانی لافاوەکەی کەرکوکی راگەیاند.

یاوز حەمید مەحمود، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکووک بە ئاژانسی عێراقییەی راگەیاند، “بارانبارینی بەخوڕ لە پارێزگاکە بووە هۆی دروستبوونی لافاو بەتایبەتی لە قەزا و ناحیە و گوندەکان”.

وتيشى، “لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی لیوا جەعفەر ئەلبەتات سەرۆکی سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکان سەردانی پارێزگاکەیان کرد و كێشەكانیان دەستنیشان كرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لیژنەکە دەستیکردووە بە چارەسەرکردنی کێشەكان و ێکی وردی لەسەر زیانەکانی پارێزگاکە پێشکەشکردووە، کە دەخرێتە بەردەم سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران”.

بابەتى تر

👤
Live: 82 Today: 2,361 📊 Click Here