له رووداوێكی هاتووچۆدا 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 7ی تر برینداربوون

، عومەر ئەحمەد-
له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌نزیك چه‌می ڕێزان 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 7ی تر برینداربوون.
سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی تایبه‌ت به ی وت: “ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره مینی پاسێك له نزیك سه‌یرانگه‌ی چه‌می ره‌زان وه‌رگه‌ڕاوه”.
وتیشی: “به‌وهۆیه‌وه چوار له سه‌رنشینانی مینی پاسه‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه و 7ی تریش برینداربوون و هه‌موویان له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن”.
سامان نادر راشیگه‌یاند كه برینی به‌شێك له برینداره‌كان سه‌خته و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.















Post Comment