×

له‌ به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی نرخی‌ به‌نزین گران بوو

له‌ به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی نرخی‌ به‌نزین گران بوو

جار بینراوە: (1.1K)


له دوای پارێزگای ههولێر، نرخی ههموو جۆرهكانی بهنزین له شاری سلێمانیش بهرزبووه و ههر لیترێك پهنجا دیناری چووهسهر.

ئهمڕۆ ههینی له بهنزینخانهكانی شاری سلێمانی نرخی لیترێك بهنزین بۆ ههر سێ جۆرهكهی، (50) دینار بهرزبووهوه.

بهوشێوهیهش نرخی لیترێك بهنزینی نۆرماڵ بوو به 950 دینار، لیترێك بهنزینی موحهسهن بوو به 1150 دینار و نرخی لیترێك بهنزینی سوپهریش بوو به 1300 دینار.

بهپێی زانیارییهكان، دوای ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان  بهنزینی پاڵپشتیكراو  كهمبووهتهوه و ئهوهش نرخی بهنزین بۆ ههر لیترێك 50 دینار زیادی كردووه.

بابەتى تر

👤
Live: 85 Today: 1,005 📊 Click Here