لایەنە کوردیەکان و هەڵبژاردنی جێگری دووەم

لایەنە کوردیەکان و هەڵبژاردنی جێگری دووەم

جار بینراوە: (1.3K)

پارتی :

غروری و لوت بەرزی و پارەو دەسەڵات پارتی گەیاندە ئەم دۆخەی کە بەو ملیۆن دەنگەو بەو هێزەی زۆرەو بەو ە فراوانەی هەیەتی نەتوانێ لەهەموو هەڵبژاردنێک سەرکەوتوو بێت ئەگەر هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی دیکەی کوردستان نەکات ، لەلایەکی دیکەوە کێشەی پارتی لەوەدایە تا ئەوکاتە دیموکراسی قبوڵە کە خۆی براوە بێت، کاتێک لە پرۆسەیەکی هەڵبژاردن ئەدۆڕێت ئیتر ئەوە بە پیلان ئەزانێت دژی کوردو هەرێمی کوردستان لەکاتێکدا ئەوە وانییە.

یەکێتی:

ئەو پەیامەی کە یەکێتی ویستی بیگەیەنێتە پارتی بەوەی کە ئەگەر بیانەوێ کێشە بۆ کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆمار دروست بکەن ئەمانیش ئەتوانن کێشە بۆ کاندیدی پارتی دروست بکەن ، بێگومان پەیامەکەی سەد لەسەد گەیاندو سەرکەوتوو بوو.

هەڵوێست:

برادەرانی هەڵوێست و کۆمەڵ و یەکگرتوو ژیرانە ناکۆکیەکانی نێوان پارتی و یەکێتیان قۆستەوەو کاندیدێکی هاوبەشیان پێشکەش کرد ، لەکۆتاییدا ئەگەر نەشتوانن کاندیدەکەیان سەرخەن بەڵام پەیامێکی گەورەیان داوە هێزە عێڕاقیەکان کە جگە لەیەکێتی و پارتی هێزگەلێکی دیکەش هەن کە ئەتوانن نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بکەن ، هەروەها هەڵوێست وەک هێزێکی نوێ توانی خۆی بە هێزە عێڕاقیەکان بناسێنێت لە کەمترین ماوەدا.

نەوەی نوێ:

بەداخەوە ئەم هێزە نەیتوانی ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی بپارێزێت چونکە ئەگەر ناکۆکیشی هەبوبێت لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن نەئەبوایە بایکۆتی دەنگدانی بکردایە لەکاتێکدا دەنگی بە سەرۆک و جێگری یەکەمی پەرلەماندا، بۆیە ئەبوایە لەنێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن ئەمان لایەنی دووەمیان هەڵبژاردایە. بۆیە ئەو شکەی تۆخکردەوە کە نەوەی نوێ هێزێکی نزیک دەسەڵاتە.

لەکۆتاییدا ئەوەی لەم هەڵبژاردنە رویدا ئەو راستیەی سەلماند کە ئەگەر هێزو لایەنە سیاسیەکان هەروا ناتەباو پەرتەوازەبن ئەبێ چاوەڕێی شکستی گەورەتر بن لەم شکستەی کە پارتی ئەمشەو بەسەریدا هات هەرچەندە خاوەن پارەو هێزی گەورە بێت، بێگومان ئەمە بۆ هەموو هێزو لایەنە کوردیەکان ڕاستە.

بابەتى تر

👤
Live: 13 Today: 1,736 📊 Click Here